لادەری نیشتیمانی؟

لادەری نیشتیمانی؟

نەخۆشییەکی (بوماوەیی) کوشندەیە لە شێرپەنجە وێرانترە ، بە ڕەچەڵەک توشی دەرونی کەسانێک دەبێت ، بەهەر شێوەیەک بۆیان بلوێت دەست ناپارێزن لە زیان گەیاندن بە گە ل و وڵات ، نزیکترین نمونە (پەیجی شار پرێس) و چەندقەڵەم بەدەستێکی سەرودڵ گیراو بەرامبەر ئەو پێشوازییە ئاست بەرزەی لە جەنابی سەرۆکی هەرێم کرا لە لایەن کاربەدەستانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە بە دانانی ئاڵای کوردوستان لە فروکەخانەدا شان بەشانی ئاڵای ئێران ، ئەوەندە کوڵەوارن لەوە تێناگەن دانانی ئاڵا بەبریای سەرپێ نەکراوەو بە لێدوانێکی سەرپێی هیچ لە ناوەروکی رووداوەکە ناگورێ ، هەروەها پێشوازیکردنی سەرۆکی نوێی کوماری ئیسلامی ئێران لە سەرۆکی هەرێمی کوردوستان وەک یەکەم کەسایەتی فەرمی ئامادەبوو لە رێورەسمی دەستبەکاربوونیدا ، هاندەری کاریگەری سیاسی لە پشتەوەیە و دەرهاوێشتەی ئەرێنی دەبێت لە بوارەکانی ( سیاسی ، ئابوری و ئەمنیدا) لە سەر بنەمای رێزگرتن و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، دەبێ بزانن پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردوستان و وڵاتان بە تایبەتی وڵاتێکی دراوسێی وەک ئێران ، دەرەنجامی پیادەکردنی میتودێکی سیاسی پراگماتیک و واقعبینانانەیە ، ئیتر با ڕەشبیرەکان بتلێنەوە لە ئاڵوزی دەرونی و گرێی لادەرییەکەیاندا .

Top