له ژاپۆن به هۆی گه‌رماوه چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتی كه‌نه‌دا سه‌دان كه‌س به‌هۆی شه‌پۆڵێكی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستدا، له وڵاتی ژاپۆنیش لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا، بەهۆی بەرزی پەلەکانی گەرماوە ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی ئیدارەدانی ئاگر و کارەسات لە ژاپۆن ئاماژەی بەوە کرد کە لە رۆژانی ١٩-٢٥ی تەمووز، بەهۆی گەرماوە هەشت هەزار و ١٢٢ کەس گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکان.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ٢٣ کەس لەوانە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەوانەی گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکان نیوە زیاتریان تەمەنیان لەسەروو ٦٥ ساڵییەوەیە، دوو هەزار و ٦٢٧یان تەمەنیان لەنێوان ١٨-٦٤ ساڵیدایە و زیاتر لە ٨٠٠ کەسیشیان تەمەنیان ١٧ و بەرەوخوارە.
شارەزایان باس لەوە دەکەن کە ئەگەر پلەکانی گەرما لە ناوچەکە گەیشتە ٢٨ پلە یان رێژەی شێ گەیشتە سەدا ٧٠، ئەوا ئامێرەکانی هەواگۆڕکێ بەکاربهێنن
.