گوندێك لە خانووی پلاستیك هەمیشە خانووەكان لە خشت و كەرپووچ و بلۆك دروست دەكرێن،

گوندێك لە خانووی پلاستیك هەمیشە خانووەكان لە خشت و كەرپووچ و بلۆك دروست دەكرێن،

 

هەمیشە خانووەكان لە خشت و كەرپووچ و بلۆك دروست دەكرێن، تا لە سەرما و گەرما بمانپارێزێت، بەڵام خانووەكانی ئەو گوندەی وڵاتی ڤێتنام لە كەرەستەیەكی دیكە دروست كراون، كە هەرگیز بیرت بۆی ناچێت لە چ مادەیەك بێت. ئەو دەبە پلاستیكانەی كە لای خۆمان فڕێ دەدرێن، ئەوان لە بنیاتنانی باڵەخانە و خانوودا بەكاری دەهێنن، بۆ یەكەمین جار و یەكەمین گوندی پلاستیك دەركەوت، كە دەكەوێتە ناوچەی (بۆكاس دیل تۆرۆس)ی وڵاتی ڤێتنام، كە نزیكەی (120) خانوو دەبێت، هەموو خانووەكان لە دیواری پلاستیك و دەبە دروست كراون، هەر خانوویەك نزیكەی (10) هەزار دەبەی پێویستە و تا ئێستاش زۆربەی خانووە پلاستیكەكانی ئەو گوندە تەواو بووە.

 

گوندێك لە خانووی پلاستیك هەمیشە خانووەكان لە خشت و كەرپووچ و بلۆك دروست دەكرێن،
Top