سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ـی تەمموزی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئالیڕزا گونەی باڵیۆزی تازەی توركیا لە عێراق كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و مەترسییەكانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

Top