سه‌ركه‌وتنى ئیراده‌ى حكومه‌ت وگه‌لێكى خۆڕاگر ..
مێژوو گه‌واهیده‌ره ،كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی رێزدار مه‌سروور بارزانیی له بارودۆخێكدا ده‌ستبه‌كاربوون كه ، ناوچه‌كه به كۆمه‌ڵێك رووداو و پێشهات و ئینجا قه‌یرانى دارایی و ڤایرۆسى كۆرۆنا گوزه‌رى ده‌كرد، هه‌روه‌ها گوشاره دارایی و سیاسییه‌كانى عێراق له سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ئینجا هه‌رێمایه‌تیی بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان .
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كۆسپ وته‌گه‌ڕانه نه‌بوونه به‌رده‌م كارنامه وپلان و ستراتیژى حكومه‌تى كوردستان ، به ئیراده‌یه‌كى پۆڵایین و دروشمى كوردستانێكى به‌هێز كه خۆى له خۆیدا واتا ومانه‌یه‌كى زۆرى هه‌یه ، رووبه‌رووى قه‌یرانه‌كانبووه و به ده‌یان پرۆژه‌ى گه‌وره‌ى ئابوورى و خزمه‌تگوزارى هه‌ر له حه‌له‌بجه تا زاخۆ وه‌ڵامیی نه‌یارانى هه‌رێمى كوردستانى دایه‌وه ، به‌وه‌ى كه هیچ هه‌وڵێكى نه‌زۆك ناتوانێت به‌رده‌ه‌م كاروانى پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بگڕێت .
دواى 25 مانگ له هه‌وڵ وكاره‌كانى كابینه‌ى نوێه‌مى حكومه‌تى كوردستان ، به‌وپه‌رى ڕژدبوونى تێكۆشاوه و تێكده‌كۆشى له پێناو ده‌ستبه‌ركردنى ماف و شایسته‌كانى كوردستانیان چ له سه‌ر ئاستى نێوخۆیی و چ له سه‌ر ئاستى عێراق ونێوده‌وڵه‌تیی و خزمه‌تكارى ڕاسته‌قینه و به‌كرده‌وه گه‌لى كورد بووه به بێ جیاوازى بۆ هه‌مووان وه‌ك ئه‌وه‌ى له سه‌ڕه‌تادا به‌ڵێنى له سه‌ردرابوو كه حكومه‌تى هه‌مووانه .
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كى وردبینانه بكه‌ین ، له ماوه‌ى 25 مانگى رابردوو، ڕێگایی كاروانیی كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى كوردستان تژى بوو له كۆسپ و مینى گه‌وره ، به‌ڵام ئیراده‌ى له‌بن نه‌هاتوو و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌تى ژیرانه و ڕژدبوونى رێزدار مه‌سروور بارزانیی له جێبه‌جێكردنى ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تییه‌كانى بۆ خزمه‌تكردنى گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ى و خۆراگرى گه‌له‌كه‌مان و ئینجا پشتیوانیی تیمه‌كه‌ى له حكومه‌تى كوردستان وایكردووه ئه‌و به‌سته‌ڵه‌ك وبه‌ربه‌ست ومینانه به ئاڕاسته‌ى سه‌ركه‌وتن وبه‌ده‌سهێنانى مافه‌ره‌واكانى خه‌ڵكى كوردستان بگۆرێت و هیوا وئاسۆیه‌كى گه‌شى هێنایه ئاڕاوه.
له‌ماوه‌ى رابردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى عێراق ماف و شایسته‌داراییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بۆ چه‌ندین مانگ ڕاگرتبوو،چه‌ند لایه‌ن و په‌رله‌مانتاری به‌ناو كورد له جیاتى پشتیوانیكردنى گه‌ل و نیشتیمان و قه‌واره‌یه‌كیان ، دهۆلیان بۆ خۆراده‌ستكردن به عێراق ده‌كووتیی و پشتیوانیی نه‌یارانى گه‌لى كوردیان ده‌كرد له عێراق و هه‌رده‌م ئاهه‌نگى بێ ئومێدكردنى خه‌ڵكى كوردستانیان ده‌ژنى و به‌هه‌موو تواناوه كاریان بۆ شكستپێهێنانى حكومه‌تى كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و خۆراگرى پشوودرێژییه سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان و تیمه‌كه‌ى ، له كۆتاییدا سه‌روه‌رى بۆ كورد وكوردستان و رێسوایی و شه‌ڕمه‌زارىی بۆ دوژمنان و خۆفرۆشان تۆمار كرد كه نه‌یانتوانیی مه‌ڕامه شوومه‌كانیان بێته‌دى.
بۆیه، ئه‌گه‌ر زیاتر وردبینه‌وه، گشت هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى كوردستان ، به پلان و به‌رنامه‌ى رێك و وردبینانه ، له‌ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵى رابردوو ، بووه هۆى ئومێد و ئاسۆیه‌كى گه‌ش بۆ خه‌ڵكى كوردستان بۆ ئاینده ، چونكه باش ئه‌و راستییه‌یان ده‌زانى كه رێزدار مه‌سروور بارزانیی پیاویی رۆژه سه‌خته‌كانه و خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كى پۆڵایینه بۆ تێكشكاندنى كۆسپ وبه‌ربه‌سته‌كان چ له سه‌ر ئاستى نێوخۆیی و چ هه‌رێمایه‌تیی ، رووبه‌رووى سه‌ختییه‌كان بۆوه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
ئه‌و پشوودرێژیی و به‌رده‌وامى خزمه‌تگوزارییانه به‌و ئیمكانییه‌ته‌ى به‌رده‌ست حكومه‌تى كوردستان به تایبه‌ت دابینكردنى مووچه وه‌ك مافێكى سه‌ڕه‌كیی خه‌ڵكى كوردستان و به‌رپرسیاریه‌تیی كابینه‌ى نۆیه‌مى له‌ماوه‌ى زیاتر له دووساڵى رابردوو ، به‌رده‌وام بووه ، سه‌ڕه‌رایی هه‌موو دژایه‌تیی و دروستكردنى ئاسته‌نگ و كۆسپه‌كان وپرۆپاگه‌نده‌ى ناحه‌زان ، به‌ڵام ، له كۆتاییدا،رێزدار مه‌سروور بارزانیی سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان به راگه‌یاندنى په‌یامى كۆتایی هێنان به لێبرٍینى مووچه ، ئه‌وه‌ش په‌یامێكى گرنگ بوو به‌وه‌ى كه له كۆتاییدا خۆراگرى و ئیراده‌ى خۆنه‌چه‌ماندن و كۆڵنه‌دانى حكومه‌ت وخه‌ڵكى كوردستان به‌رامبه‌ر به گوشار وپیلانگێرییه‌كانى سه‌ركه‌وت .
بۆیه، ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه ، كه ئه‌وانه‌ى خه‌ونى نه‌مان و لاوازكردنى قه‌واره‌ى كوردستان و خۆراده‌ستكردن به دوژمنانیان ده‌بینى ، مڵ بۆ ئه‌و ڕاستییه بچه‌مێنن كه ، كوردستان له گشت روویه‌كه‌وه به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتندایه، به‌به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌یان ساڵه ده‌وڵه‌تن زیاتر پێشكه‌وتوو تره .بۆیه، ده‌بێت هه‌موو هێزولایه‌نه‌كان ئه‌و راستییه بزانن كه سه‌ركه‌وتن وده‌ستكه‌وته‌كانى حكومه‌تى كوردستان بۆ هه‌مووانه به بێ جیاوازى و پێچه‌وانه‌كه‌شى هه‌ر وایه ، له ڕاستیشدا ، كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی رێزدار مه‌سروور بارزانیی سه‌ڵماندى كه خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كى به‌هێزه ، دروستكه‌رى هیوا وئومێده بۆ ئاینده و به‌ده‌سهێنانى ده‌ستكه‌وت وپرۆژه‌ى زیاتر و چاكسازى هه‌نگاو به‌هه‌نگاو و پرۆژه‌ى ستراتیژى و خزمه‌تگوزارى له گشت بواره‌كاندا به‌ره‌و كوردستانێكى به‌هێزتر ..