سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : لەم مانگەوە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەکرێت بە بێ لێبڕین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : لەم مانگەوە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەکرێت بە بێ لێبڕین


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25 ی تەمموزی 2021 لە گوتارێکدا ڕایگەیاند کە لەم مانگەوە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەکرێت بە تەواوی و بە بێ لێبڕین .
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکی لە پێشینەی حکومەت دابینکردنی مووچە بووە. ئەگەر حکومەتی فیدرالیش بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی و ناردنی ئەو بەشە بودجەیەی کە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵی لە سەری ڕێککەوتووین ، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام دەبێت لە پێدانی مووچە لە کاتی خۆی و بە تەواوی .

Top