ڕێكخراوێكی جیهانی:  بارودۆخی مرۆیی لە عێراق زۆر لاوازو مەترسیدارە

ڕێكخراوێكی جیهانی:  بارودۆخی مرۆیی لە عێراق زۆر لاوازو مەترسیدارە

ڕێكخراوی "گراند تروس سۆلوشنز"ی كە ڕێكخراوێكی مرۆیی جیهانییە ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا هاتووە كە بارودۆخی مرۆیی لە عێراق زۆرلاواز و مەترسیدارە، بە گوتەی عێراقییەكانیش گوایە چەندین ساڵە رێكخراوی داعش كۆتایی هاتووە، بەڵام تائێستاش ئاوارەبوون و بێ كاری بڵاوە و لایەنی كۆمەڵایەتی و ژێرخانە سەرەكییەكان پتەو نین.


ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە دانیشتوانی عێراق لە ژیانی ئاسایی خۆیان بەردەوامن، ئەوەش لەكاتێكدایە كە دڵنیایی سیاسی و ئابورییان نییە، تائێستا یەك ملیۆن و 200 هەزار ئاوارەی ناوخۆ و 246 هەزار ئاوارەی سوری لە عێراقدان.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە جگە لەوەی پەتای كۆرۆنا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی نزیكەی 20 هەزار كەس و ڕێوشوێنەكانی كۆنترۆڵ كردنی پەتاكە بوونەتە هۆی زیادبوونی بێكاری و بەربەست لەبەردەم گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان.

Top