چی دەزانیت لە بارەی نیشانەکانی کۆڤیدی درێژخایەن ؟

چی دەزانیت لە بارەی نیشانەکانی کۆڤیدی درێژخایەن ؟

 

زۆرترین ئەوانەی توشی ڤایرۆسی کرۆنا کۆڤید ١٩ دەبن نیشانەکانیان زۆر نییەو بە زووی تێیدەپەرێن ،بەڵام هەندێکیان بۆ ماوەی ١٢ هەفتە پتر بەم بە ئازارو نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە وە دەمێننەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە جیهان بەرەو ئاسایی بوونەوەی ژیان هەنگاو دەنێت ،بەڵام ترس و نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە درێژخایەنە ،بەتایبەت لەوانەیی کە هەردوو ژەمە ڤاکسینی کرۆنەیان وەرنەگرتووە بەردەوامە.
نیشانەکانی درێژخایەنی کۆڤید ١٩ چییە ؟
بەپێی زانیارییەکان و رێکارەکانی کەرتی تەندروستی لە بارەیی درێژخایەنی کۆڤید بۆ ئەوانەی نزیکەیی ١٢ هەفتە بەم پەتایەوە دەمێننەوە ،بە شێوەیەک سووک یان گران بە جیاواز ی نیشانەکان لە نەخۆشێکەوە بۆ یەکێکیتر دەبێت.
نیشانەکانی بەپێی فەرمانگەیی تەندروستی بەریتانیا ئەمانەن:
١-کێشەیی هەناسەدان واتە( تەنگەنەفسی )
٢- خێرایی لێدانی دڵ
٣-کۆبوونەوەی کیسی ئاو لەناو سنگ یان تەسکبوونەوەی بۆری هەناسە
٤-کێشەی بیرچوونەوە
٥-کەمبوون هەستی بۆن وتام

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی کۆلێجی لەندەن نیشانەکانی دیاریکردنی کۆڤیدی درێژخایەن دەیان بگرە بەسەدان نیشانە هەن ،کە لەشی مرۆڤ نیشانی دەدات کە هەڵگری ڤایرۆسی کرۆنایی درێژخایەنی هەیە ،و هیوایی چاکبونەوەی کەمە .

نیشانەکانی ئەم پەتا درێژخایەن ،لە وڕێنە ، گۆڕانکاری هەستی بیستن و بینیندا ، کەم و کورتی بڕگەیی کورت خایەن و کێشەی ئاخاوتن و زمان . هەندێک لە نەخۆشەکان راپۆرتیان داوە لەسەر کێشەی ریخۆڵە و میزڵدان، گۆڕانکاری لە سوڕی مانگانەی مێینەو گۆڕانکاری لە پێستدا
ئەم نیشانە بەهێزانە لە کەسێکی توشبوو بۆ کەسێکتر دەگۆرێت ،لەبەرئەوەی هەندێک لەوانە لەکاتی ئیشی ڕۆژانەیان ئاستەنگیان هەبووە وەک ، لەکاتی خۆشۆردن یاخود کرینی ڕۆژانە و بیرچوونەوەیی هەندێک لە ووشەکان

هۆکارەکانی کرۆنایی درێژخایەن چییە؟
هەرچەندە تائێستا هۆکارەکانی دیارینەکراون ،بەڵام ئەگەری زۆرە بەرگری لەش کەم بکاتەوە ئەمانەش هۆکارێک بێت بۆ چەندین نەخۆشی ،چونکە ئەم ڤایرۆسە هەرهێرش ناکات بەڵکو ڕووبەروو بەربەرەکانی لەگەڵ بەرگری مرۆڤ دەکات
یاخود بچێتە مێشکی مرۆڤ ئەوەش هۆکارێک بێت بۆ بیرچوونەوە یاخود بیرهێنانەوەیەکی گران یان ببێتە هۆکاری ئیلتهابی دڵ و سییەکان
بەپێی بۆچونی تر ئەم ڤایرۆسە بە ناچالاکی ماوەیەک لە ناو لەشی مرۆڤ دەمێنێتەوە دواتر چالاک دەبێتەوە
ئەمە لەگەڵ ڤایرۆسەکانی تریش خۆی دەگونجێنێت وەک هرپس (لەرزو تا )و ڤایرۆسی ئیستاین تایەکی زۆر هەیە ،کەلەکەسێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە بەڵام ئەم بۆچونانە تا ئێستا هەر گریمانەن پشت راستنەکراوەتەوە

کێن ئەوانەی توشی ڤایرۆسی درێژخایەن دەبن و هۆکاری بڵابونەوەیان ؟
تا ئێستا زۆر قورسە ئەمانە دیاری بکرێت ،لەبەرئەوەی زانیاری بواری پزیشکی لەم بواردا هەر گریمانەکان تۆماردەکەن بۆئەوانەیی ماوەیەکی درێژ لەگەڵ کرۆنا دەمێننەوە
ئاماژەکان دەریدەخەن ،کە ئەگەری گەشەکردنی نیشانەکان لەگەڵ تەمەندا زیاددەکات و لە ئافرەتانیش ئەگەری گەشەکردنی دووهێندەیە
هندێک نیشانەی درێژخایەن باوە لە نێوان ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یان ئەو نەخۆشانەی ماوەیەکی زیاتر لە نەخۆشخانە ئەمێننەوە
بەپێی لێکۆڵینەوەکان کۆلێجی لەندەن لە سەدا ١ تا ٢ کەسانی بۆ بیسیت ساڵانی تەمەن دەناڵنێن بەدەست نەخۆشی کۆڤیدی درێژخایەن ،بەڵام لەسەدا ٥ بۆ ئەو کەسانە زیاتر دەبێت کە دەچنە تەمەنەوە
دکتۆر کلێر ستیڤیر کە یەکێکە لە لێکۆڵەرەوەکان دەڵێت ١ تا ٢حاڵەت لە هەزارا ئەم نیشانانە بەرزدەبنەوە

دکتۆر دەیڤد ستێرن کەلەکۆلێژی پزیشکی زانکۆی ئیکستەر لەگەڵ نەخۆشانی کۆڤید کاردەکات دەڵێت (زۆربەی ئەو نەخۆشانەی گوسراونەتەوە بۆ نۆرینگەکەی لە ساڵەکانی 20، 30 یان 40 بوون ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێت کە کەسانی ناو ئەو گروپی تەمەنانە زیاتر لەو نیشانانە کاریگەرن ، تەنانەت ئەگەر لەو گروپە تەمەنانەدا دەگمەنیش بن .
ڕەنگە ئەمەش بگۆڕدرێ چونکە گەرکەسانی بەتەمەن زیاتر لە دوو ژەمی ڤاکسینەکە وەرگرن .
دکتۆر ئەتینا ئەکرامی یەکێک لە دانەرانی توێژینەوەکە لە کۆلێژی زانکۆی لەندەن دەڵێت (ئێمە لەگەڵ گرووپێکی نەخۆشی گەنج ،کە نیشانەیی سوکیان هەیە ،یەک لە حەوت نەخۆش توشی نەخۆشی درێژخایەن دەبن )
چۆن بزانین بەدەست کۆڤیدی درێژخایەن
دەناڵێنین ؟
تا ئێستا هیچ پشکنینێک نییە یارمەتی دەربێت لە دەستنیشان کردنی کۆ ڤیدی درێژ خایەن ،بەڵام دەتوانیین بە هۆی نەخۆشی ترەوە دیاریبکەین
دکتۆر سترین دەڵێت (هۆکاری نەخۆشییەکانی تر دەیسەلمێنێت،کە کۆڤیدی درێژخایەنی هەیە
ئەوان دڵنیابن لەوەی کە پێش دەستنیشانکردن کێشەی تیرۆئید ، شەکرە یان کەمی ئاسنتان نییە .
توێژەرەوان دەڵێن لە داهاتوودا پشکنینی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی کۆڤیدی درێژخایەن دانراوە . لە ئێستادا ئامێری لێکۆڵینەوەی پێشکەوتووتر بۆ دەستنیشانکردنی خانەکان بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەم پشکنینانە لە نووسینگەی پزیشکی ناوچەکە دەستناکەون
وابڕیارە ٨٩ نەخۆشخانە یاخود سەنتەری تایبەت بە نەخۆشی کۆڤیدی درێژ خایەن تا کۆتایی مانگی داهاتوو لە ئینگلترا بکرێنەوە
هاوشێوە لە باکوری ئیرلەند و سکۆتلەندیش بکرێنەوە
لەم کاتەدا هیچ چارەسەرێکی پشتراستکراوە بۆ کۆڤیدی درێژخایەن نییە،لەگەڵ جەختکردنەوەیەکی سەرەتایی لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نیشانەکان
پێشبینیش دەکرێت کۆمپانییەکانی دەرمان بۆ چارەسەرێکی گونجاو بەم زووانە دەست پێبکەن .

سەرچاوە BBC

Top