لە ١٠ پڕۆژەی رێگاوبان لە پارێزگای هەلەبجە تەنیا یەکیان ماوە تەواو بكرێت
بەرێوەبەری ڕێگاوبانی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە كە(١٠) پڕۆژەی ڕێگاوبان لە پارێزگای هەڵەبجە کەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەو ژمارە پرۆژەیەشدا تەنیا یەك پرۆژەیان ماوە تەواوبێت.
هەروەها بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجە لەمبارەوە دەلێت:لە ڕێکكەوتی(22/10/2020) لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە(١٠) پڕۆژە بڕیاری لەسەر دەرچوو بە بڕی زیاتر لە (ملیارێك و ٣٣٣ ملیۆن دینار)، لەو پرۆژانەدا (٩) پڕۆژەیان تەواو بوونە و تەنیا یەك پڕۆژەیان ماوە و ئەویش لە 25%ی تەواو بووە.
لە راگەیانراوەكەدا ڕوونیش كراوەتەوە كە سیاسەتی وەزارەتی پەیوەندار بریتییە لە پاراستنی ڕێگا كۆنەكان و دروستكردنی ڕێگای ستراتیجی، گەرچی جێبەجێكردنی ڕێگای ستراتیجی پارەیەكی زۆری پێویستە، بەڵام پاراستنی ڕێگاكان بودجەیەكی كەمتری دەوێت، هاوكات ئێستا ٧ پڕۆژەی دیكەی تایبەت بە ڕێگاوبان بۆ سنووری پارێزگای هەلەبجە داواكراوە كە بڕەی( ٣ ملیار و ٦٥٠ ملیۆن دینارە)ی پێویستە و بەلێنیشیان پێدراوە كە ئەم پرۆژانەش بچنە بواری جیبەجێكردنەوە.