هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سێ گۆشەی تیرۆری دوژمنان ..
دوای سەدەیەك خەبات و قوربانیدان ، گەلی كورد ، لەم پارچە لێكراوەی كوردستانی گەورە بووتە خاوەن قەوارەیەكی بەهێز خۆی كە ناوی هەرێمی كوردستانە ، كە لە ئەنجامی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی سەدان ساڵە هاتووتە بەرهەم ، هەر بۆیە، لە ماوەی رابردوو كە توانیی ببێتە خاوەن حكومرانیی خۆی بە خێرایی توانیی وەڵامی هەموو ئەو نەیار و دوژمنانە بداتەوە كە رۆژێك بە خراپی و هەموو شێوازێك كوردیان بە شەرانگێز لە نێو دونیا و ناوچەكە دەخەمڵاند ، هەر ئەمرٍۆ هەمووان چاویان لە هەرێمی كوردستان مامەڵەیان لەگەڵ بكات و لەو لاشەوە لە ئیرەیاندا ، هەر جارەوە سیناریۆ و شەرٍێك و كێشەیەكی بۆ دەخۆڵقێنن .
بۆیە، هەرێمی كوردستان هەنگاویی سەخت و دژواری لە گشت بوارەكاندا بەرەو پێشەوە بڕییووە لە رووی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری و ئاوەدانی ، بەڵام ئەوەی هەستی پێدەكرد ، بەردەوامی ئیرە و ڕق و كینەی ناحەزانی كوردستانە بەرانبەر بە دەستكەوت و سەروەرییەكانی كوردستان كە ئەمڕۆ لە هەموو دونیا گەواهیدەر بۆ دەدرێت .كاتی ئەوەیە ، هاوشێوەی سەردەمی شۆڕش و بەرخۆدانەكان بەرگری لەو دەستكەوتانە بكەین و خاك و نیشتیمانمان لە پیلانگێری و مەترسییەكانی دەوروبەرمان بپارێزین .
هەموو كات دروشمی كوردستان یا نەمان لە نێو بیروهزرمان دابێت ، چۆن لە رابردوو، خەباتی رزگاری و ڕەتكردنەوەی ژێر دەستیمان كرد و ئەمڕۆ بەهەمان رۆحییەتی خەبات بكەین و رێگەی نەدەین دوژمنان و ناحەزانی كوردستان زیان بە هەرێمی كوردستان و گشت دەستكەوتەكانی بگەێنن ، بەتایبەت كە ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەنگەری پێشەوەی ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتییە ، ئێستاش كە پەكەكە ، هاوشێوەی باقی گروپە تێكدەری وتیرۆریستیەكان شەڕی شكاندنی ئیرادەی گەلەكەمان و دەستكەوتەكانی دەكات
قۆناغی ئێستا و خەباتی ئێستامان لە پێناو بەرگری كردن لە خاك و نیشتیمان لە بەرانبەر پیلانگێرییە ئیقلیمیەكان بێت كە لە رێگەی پەكەكە ، میلیشا لە یاسا دەرچووەكانی حەشد و پاشماوەكانی داعش هەر جارەوە لە كاتێكدا بە شێوەیەك پەڵاماری پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان دەدرێت . هەموو مەڕامی ئەو سێ گۆشە تیرۆرە كە روون وئاشكرایە، لەلایەن وڵاتانی هەرێمایەتییەوە ، پشتیوانی دەكرێت ، دروستكردن ئاژاوە ، راكێشانی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ نێو شەڕ لە پێناو دروستكردنی مەترسی بۆ سەر ئەزموونی هەرێمی كوردستان كە هەمان خەون و پیلانی داگیركەران و دوژمنانی كوردستانە ، بەتایبەت پەكەكە ، كە دوێنی خۆی بە كورد دەزانی و ئەمڕۆ بووتە داردەستی دوژمنان ونەیارانی كوردستان و شانۆگەرییەكی قرێژ دەكات .
بەتایبەت ئەگەر ئاماژە بە 7 ساڵی رابردوو، هێرش و پەڵاماردانەكانی سەر هەرێمی كوردستان ، هەر لە رێكخراویی تیرۆریستی داعش و ئینجا پەڵاماری میلیشاكان و دواتریش پەكەكە بكەین ، ئەو راستیەكی حاشاهەڵنەگرمان بۆ روون دەبێتەوە، كە هەموو ئەو پیلانگێرییانە بە یەك ئارٍاستە و ئامانجن ئەویش پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان و دژایەتیی دەستكەوتەكانی كە لایەن داگیركەران و دوژمنانی كوردستانەوە قورمیشكراو و نەخشەی بۆ دارێژراوە .
كاتی ئەوەیە ، هەموو هێزولایەنە كوردپەرەوەكان بەهەموو توانایەكەوە ، هاوشێوەی قۆناغی خەبات و تێكۆشان رووبەرووی ئەو پیلانگێریی و پەڵاماردانانە ببنەوە و ئەرك و بەرپرسیاریەتیی نیشتیمانی و نەتەوەییان بەجێبگەێنن و پشتیوانیی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بن كە لە هەمووان زیاتر پەرۆش و بەرپرسیاریەتیی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستانە و كاتی ئەوە هاتووە ، دژی دوژمنان و نەیارانمان بە هەر ناو و لە نێو هەر جلوبەرگێك دا ببینەوە و كوردستان خاوێن بكرێتەوە لە ناحەز و بەكرێگیراوان و بەرگری داگیركاری ئەو ناوچانە دەربێنین و لە جیاتی ئازادی بۆ بپۆشین ئەوەش شۆڕشێكە لە پێناو بەرگریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی دەیان ساڵەمانە .