فرمێسك كار لەسەر بڵاوكردنەوەی ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی دەكات

فرمێسك كار لەسەر بڵاوكردنەوەی ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی دەكات

خانمە گۆرانیبێژی كورد(فرمێسك حافیز) گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە ئەمەش تراكێكە لە ئەڵبۆمە نوێیەكەی .

فرمێسك لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بەشێك لە كارەكانی نێو ستۆدیۆی بڵاوكردەوە, هەروەها فرمێسك نووسیویەتی: تۆ ڕەنگی ڕەشی منی.. تازەترین گۆرانی کە کارێکی هاوبەشی هاوڕێی ئازیزم کیا شادمان و منە.. گۆرانیەک لە ئەڵبۆمی تازەی من بە ناوی «فرمێسک» که له داهاتوویەکی نزیکدا بڵاودەبێتەوە .

فرمێسك حافیز كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە جگە لە ئەڵبۆمی گۆرانی خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, بەرهەمەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەیە .

ئاسۆ كاكەیی

Top