مه‌حموده‌ ره‌ش: سەنگەرگرتنی چەكدارانی پەكەكە لە پێشمەرگە مایەی شەرمەزارییە

مه‌حموده‌ ره‌ش: سەنگەرگرتنی چەكدارانی پەكەكە لە پێشمەرگە مایەی شەرمەزارییە

 

لەدیمانەیەكی تایبەتی گوڵان لەگەڵ مەحمود رەش كە یەكێكە لە شۆڕەشگێڕە كۆنەكانی پەكەكەدا كە لەرۆژی دووشەممە 21/6/2021 دەكەوێتە بەردیدی خوێنەرانی ئازیز ئاماژەی بەودا: سەنگەرگرتن لە پێشمەرگە كارێكی زۆر خراپە، چونكە پێشمەرگە، پێشمەرگەی كوردستانن و هیچ كاتێك سەنگەرگرتن لە هێزی پێشمەرگە كە هێزی پاراستنی كوردستانە خزمەت بە نەتەوایەتی ناكات، بەڵكو پێویستە لەسەر هەموو كەس و لایەنێكی كوردستانی ئەوە جێبەجێ بكەین وەك سەرۆك بارزانی فەرموویەتی: شەڕی كورد و كورد حەرامە، هەر بۆیە هەموو مرۆڤێكی كورد پێویستە وەك سستەم و هێلێكی نیشتمانی و نەتەوەیی ئەوە بكاتە دەستوورێك بۆ خۆی كە سەنگەر لە پێشمەرگە نەگرێت، چونكە پێشمەرگە لەخزمەتی كوردایەتی و نیشتماندایەو هەر لایەن و كەسێك لە كورد دا كوشتن بكاتە بەشێك لە سیاسەتەكەی ئەوە سەركەوتوو نابێت، ئەگەر بەرامبەر دوژمنی خۆی ئەمە بكات بۆی هەیە راست بێت، بەڵام كوشتنی كورد بە كورد نابێت و شتێكی زۆر خراپە و هەموو كوردو سیاسەتمەدارو نەتەوەیەی لەدژی شەڕی كورد بە كوردن، چونكە ئەمە هەڵوێستێكی دژی كوردایەتییە و لە كاتێك كورد لەدژی كوردان بێت و سەنگەر لە پێشمەرگە بگرێت ئەوە زۆر نابەجێ و خراپە، بەڵكو پێویستە ئەو سەنگەر گرتنە لەبەرامبەر دوژمندابێت هەر بۆیە ئەو سەنگەر گرتنەی پەكەكە لەبەرامبەر پێشمەرگە ئەوە ئێمە بمانەوێت و نەمانەوێت خزمەت بە دوژمنانی كورد دەكات، هەروەها لایەنە سیاسی و چەكدارانی كورد هەر كارێك و چاڵاكییەك بكەن لە خزمەتی نەتەوایەتی كورد نەبێت ئەوە خزمەت بە دوژمن دەكات.
لە تەوەرەیەكی دیكەدا ئەو كۆنە پەكەكەیە جەتی لەسەر ئەوە كردەوە كە پێویستە ئەو حكومەت و هەرێمەی باشوری كوردستان كە بۆتە شوێنی حەوانەوەی هەموو كوردێكی كە لەدنیادا هەیە و بەرەنج و شەهیدبوونی نەتەوەی كورد لە باشوری كوردستان هاتۆتەدی پێویستە وەك بیلبیلەی چاومان پارێزگاری لێ بكەین، نەك وەك چەكدارای پەكەكە بەردەوام كارو هەوڵمان بۆ تێكدانی قەوارەكە بێت، سەڕای ئەوەش وەك دەبینین ناوەناوە چەكدارانی پەكەكە بەبێ هیچ هۆكارێك سەنگەر لەپێشمەرگەی كوردستان دەگگرن وەك ئەوەی دیتمان لەماوەی چەند هەفتەی رابردوو ژمارەیەك پێشمەرگەی دڵسۆزو گیان لەسەردەستی كوردستانیان لە سنووری پارێزگای دهۆك لەناوچەی ئامێدی شەهید كرد مایەی شەرمەزاری و جێگای داخە.
ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر

Top