قائانی لە بەغدایە.. لەگەڵ سەركردەی میلیشیا چەكدارەكان و هێزە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە

قائانی لە بەغدایە.. لەگەڵ سەركردەی میلیشیا چەكدارەكان و هێزە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند كە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی شەوی ڕابردوو گەیشتووەتە بەغدا، بە نیازسیشە لەگەڵ سەركردەو فەرماندەكانی میلیشیا چەكدارەكان كۆببێتەوە.

سەرچاوەكە ڕوونی كردەوە كە ناوبراو لەگەڵ سەركردەكانی حزب و لایەنە سیاسیەكانیش باس لە هەڵكشانی پشێویی ڕەوشی سەربازیی دەكات دژ بە ئامانج و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق.

هەروەها قائانی دەربارەی دۆسییەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و گرژیی نێوان میلیشیا چەكدارەكان و حكومەتی كازمی گفتوگۆدەكات، بە تایبەتیش دوای دەستگیركردنی قاسم موسڵح فەرماندەی حەشدی شەعبی.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەوە پێنجەم جارە قائانی سەردانی بەغدا دەكات لەوەتەی پۆستی فرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی وەرگرتووە، دوای جەمەڕاڵی ناودار قاسم سولێمانی كە سەرەتای ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزی ئاسمانیی ئەمریكاوە لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژرا.

گوڵان- بەهادین جەلال

 

 

 

Top