ڕاپەڕینێکی تر لەکوردستان!

ڕاپەڕینێکی تر لەکوردستان!

بیرمە لەگەرمەی شەڕی داعش لەموصل و شارەکانی عێراق کە داعش ھێندەی نەمابو بەغدا بگرێت بەبڕیارێکی بەپەلەی خەلیفەکەیان ئاراستەی شەڕیان گۆڕی بۆ ھەرێمی کوردستان. داعش ھەرچی چەکی پێشکەوتوە کەلەسوریا وسوپای عێراقی ڕاکردوو بەدەستی کەوت بوو لەشەڕی دژ بەپێشمەرگە بەکاری ھێنا توانی لەماوەیەکی کەم خاکێکی زۆر بەدەست بھێنێت. شەڕ لە ھەموو میحورەکان بەردەوام بوو، لەماوەیەکدا داعش ھەموو ھێزی خۆی بەکارھێنا بۆ ئەوەی بگاتە سەنتەری شاری دھوک سنوری دەوڵەتی خۆی فراوان بکات
. چەند کیلۆمەترێکی کەم دوربون لەسەنتەری شاری دھوک.
ھەندێک شانەی نوستوی داعش و لایەنگرانی داعش لەناو شاری دھوک خۆیان ئامادەکردبو ھەرکە داعش ھات بەیعەتی پێبدەن،بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کەداعش گەیشتۆتە ناحیەی فەھیدیێ و لەناوکۆڵانەکانی دومیس ھاتوچۆ دەکەن پەکەکەش ڕاگەیاندنی خۆی لەبەرژەوەندی داعش بەکار دەھێنا وتیان پێشمەرگە ڕایکردووە و داعش لەپێشڕەوی دایە بۆئەوەی ترس لای خەلک دروست بکەن و پێشمەرگە بێ بەها بکەن شار بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی چەتەیی ئەوان.
ئەوەبو زۆربەی گەنجانی دھوک لەزاخو تا ئاکرێ بەپێشمەرگەی
سەردەمی شۆڕشەوە بەخۆبەخش چونە سەنگەرەکانی پێشەوە بۆئەوەی بەرگری لە خاک و نیشتیمان بکەن، ئەوانەی مابون بەژن و لاو و پیرەوە چەکیان ھەڵگرت ھاتنە دەرەوە لە ماڵەکانیان ھەمویان بە دروشمی یان کوردستان یان نەمان بە ورەی سەردەمی شۆرشی ئەیلولەوە دەنگیان بەرز دەکردوە، فەرماندە مەنصور بارزانی خۆی بەھەموو پێشمەرگەکانیەوە لەساتری پێشەوەی شەڕ سەنگەریان دانا بەسەرۆک بارزانی وت تا من لەژیان دابم دھوک ناکەوێت کەمردم ئەوکات داعش با لەسەر لاشەی من بچێتە دھوک بەس دڵنیام خەڵکی لەناو شار داعش تێکدەشکێنن.
بەگیانی پێکەوەیی و بەڕوحی سەردەمی شۆڕشەوە پێشمەرگە قارەمانەکان بەپشتیوانی ھەموو خەڵکی کوردستان ئەفسانەی داعش و ئەمسالەکانیان تێکشکاند، و خەونی خەلافەتی داعشە تاریک پەرستەکان بەفراونکردنی دەوڵەتی خۆیان لەبادینان لەگۆڕنا. پێشمەرگە توانی ھەموو ناوچەکە لە داعش پاک بکاتەوە ئەفسانەی داعش کۆتایی پێ بێنێت.

ئێستاش پەکەکە و ئەمسالەکانی بەھەمان فیتنەی داعش کە شەڕی بەوەکالەت بۆ وڵاتانی ئیقلیمی دەکات دەیەوێت ئارامی ھەرێمی کوردستان تێکبدات، ڕۆژانە پێشمەرگە شەھید دەکات و خاکی زیاتری کوردستان بەتورکیا دەدات، دەیەوێت ھەرێمی کوردستان پەلکێشی شەڕێک بکات کەشەڕی ئەوان نیە.دەمێکە پەکەکە بڕیاریان داوە ئەو شەڕە بکەن بەڵام ئەوە پێشمەرگەیە دانی بەخۆی گرتووە ھەموو ھەوڵێک دەدات کە ئەو شەڕە ڕونەدات، پەکەکە ھیچی نیە لەدەستی بدات نە خاک و نە نیشتیمان بۆیان گرنگ نیە، چیانشین و دژە شار و پێکەوە ژیانن ھێزێکی چەکداری بەگرێگیراون بەرامبەر بە دەستکەوتی شەخسی شەڕ دەکات، بەڵام پێشمەرگە کوردستانی ھەیە، ئەزمون و دامەزراوە و قەوارەیەکی دەستوری ھەیە.چەندین ساڵە خەبات و شۆڕشی کردووە خوێنی داوە بۆ ئەزمونی ئەمڕۆ. لەخەباتکردن بەردەوامە بۆ ئەوەی سبەی ئەم دەستکەوتانە بەرەو پێشەوە ببات لەگۆڕانکاری خێراکانی ناوچەکە سود ببینێت. نەک ئەمڕۆ بەھۆی پەکەکە ئەزمونەکانی بەرەو پاشەوە ببات، کەئامانجی لەباردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان لەسەر پەکەکە سەپێنراوە لای نەیارەکانی کورد.

بۆ ئەوەی پارێزگاری لەئەزمونی ئەمڕۆ بکەین، بەکەمترین زیان ئەم شەڕە نەخوازراوە تێپەڕێنین، پێویستمان بە ڕاپەرینێکی سەرتاسەری خەڵک و یەک گوتاری کوردستانە بۆ دەرکردنی پەکەکە لەھەموو کوردستان. کەخەڵک دژی پەکەکە ھەڵسا ئەوکات پەکەکە فریای ڕاکردنی خۆی ناکەوێت لە ئەشکەوت و چیایەکانیش جێگای نابێتەوە، قەیسەریان لێ دەبێتە کونە مشک دەچنە ئەو شوێنەی کەلێی ھاتون. ھەر خەڵک بوو ڕاپەرینی کرد لەدەرکردنی صدام و حیزبی ناموبارەکی بەعس و ھەر خەڵکە دەتوانێت ھەر ھێزێک دەربکات کەبیەوێت ئەگەر یەک ئامانجیان ھەبێت.

Top