سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی( للعراق متحدون) دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی( للعراق متحدون) دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی حزبی (للعراق متحدون) و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێکران و ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و جەخت لە پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کرایەوە. هەروەها هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بەرانبەر ئەو بایەخەی کە کۆمەڵگەی نێودەولەتی بە بابەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەدات.
بارودۆخی پارێزگای نەینەوا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو هەردوولا ئەوەیان دووپاتکردەوە کە پێویستە بنەماکانی دەولەتی مەدەنی و دیموکراسیەت لە عێراقدا پتەوبکرێت.

Top