سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەكات

ڕۆژی دووشەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسڕا كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە بارودۆخی پارێزگای بەسڕا و ڕەوشی خزمەتگوزاری و گوزەرانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە و، پارێزگاری بەسڕا پێزانینی هەبوو بۆ ئەو بووژانەوە و پێشكەوتنەی لە هەرێمی كوردستاندا لە ئارادایە و خوازیاری سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكان بوو.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی فەرهەنگی پێكەوەژیان و هەروەها پەیوەندییە مێژووییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و شاری بەسڕا و پارێزگاكانی باشووری عێراق كرایەوە.

Top