فڕۆكەكانی توركیا لووتكە چیای لینك لە پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكەن

فڕۆكەكانی توركیا لووتكە چیای لینك لە پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكەن

ئەمڕۆ (یەك شەممە) فڕۆكەكانی توركیا شوێنێكی گرنگیان لە شارۆچكەی ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد. ئیقبال دۆسكی شایەدحاڵ و هاووڵاتییەكی ئەو ناوچەیە ڕایگەیاندووە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند فڕۆكەیەكی وڵاتی توركیا بە خەستی لووتكە چیای لینكیان لە نزیك شیلادزێی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی بۆردومان كرد.
دۆسكی زیاتر گوتی كە مەبەست لەو بۆردومانە ئەو تونێلە بووە كە چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKKلەو شاخەدا هەڵیان كەندووەو خۆیان تێدا حەشارداوە.
بەگوتەی هاووڵاتیانی ناوچەكە، فڕۆكەكانی توركیا بەردەوام بە پاساوی هەبوونی چەكدارانی پەكەكە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكەن، كە لە ئاكامدا بووەتە هۆی گەیاندنی زیانی گیانی و ماددی و سووتاندنی ڕەزو باغی جووتیاران و چۆڵبوونی دەیان گوند لەو دەڤەرەدا.

گوڵان- بەهادین جەلال

Top