کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ووتنی چەند ڕاستیەک

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ووتنی چەند ڕاستیەک

دەست بەکاربوونی بەڕێز مسروربارزانی وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆناخێکی تری بوژانەوەی کوردستان و بەرەوپێشبردنی لەڕووی خزمەتگوزاری و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و چاکسازی ڕاستەقینە لەگشت بوارەکاندا دەست پێکرد.

ئەگەر بەنمونە باسی دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مسروربارزانی بکەین لەماوەی دەست بەکاربوونی کە ئایا چیکرد یاخود چی کردوە، چەند نمونەیەک بەکورتی دەخەمەڕوو:

یەکەم /بڕینی هەزاران موچەی نایاسایی و ناموستەحەق وبەردەوامیدان بەوپڕۆسەیە لەچوارچێوەی بەرنامەی چاکسازیدا.

دووەم/کردنەوەی چەندین پڕۆژەی ستراتیجی و دانانی بەردی بناخەی چەندانی تر لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە گەواهیدەرن بواژانەوەی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیدان بەکاروانی ئاوەدانی کوردستان.

سێ یەم/فرمانی دامەزراندن بۆمامۆستایانی گرێبەست کە ئەمە خۆی لەخۆیدا هەنگاوێکی گرینگ و بایەخدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت کابینەی نۆیەمە بەکەرتی پەروەردەوفێرکردن.

هەموو ئەمانە مشتێکن لەخەرمانێک کە کابینەی نۆیەم و خودی کاک مسروربارزانی سەرەڕای قەیرانی سەختی ئابووری،بەڵام توانی لەسەرپێی خۆی بوەستێت و درێژە بدات بەکاروانی ئاوەدانی و بەرەوپێشبردنی کوردستان.
بۆیە ناکرێ ئەو دەستکەوتانە نادیدە بگرین ڕاستە دابینکردنی مووچە ئەرکی سەرشانی حکومەتە و پێویستە دابینی بکات و ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر بکات و ئەوەی لەتوانای بوە کردوویەتی زوڵمێکی گەورەیە کەسانێک هەبن بڵێن هیچ نەکراوە،چونکە گرینگی دان بەگشت سێکتەرەکان زەمانە بۆ بنیاتنانی ووڵاتێکی بەهێز نەک قسەی باق وبریق و هاوبەشبوون لەدەستکەوت و خۆنەکردنە خاوەنی قەیرانەکان و بەلاڕێدابردنیان لەلایەن کەسانێک کە وەک لەکوردەواری دەرێ شێری بەردەرگان و ڕێوی دەرەوەن.

Top