تۆمەتبارێکی ماددە هۆشبەرەكان لەپشدەر دەستگیركرا

تۆمەتبارێکی ماددە هۆشبەرەكان لەپشدەر دەستگیركرا

 

27/5/2021 گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین رایگەیاند کارمەندێکی ئاسایش لە سنووری قەزای پشدەر لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددە هۆشبەرەکان بریندار کراوە.
هەر لە راگەیاندنەكەدا هاتووە كە شەوی 24لەسەر 25ی 5ی 2021 لەلایەن لە لایان هێزەكانی بنکەی ئاسایشی زەڵێ لە سنووری قەزای پشدەر لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەرەكان ئەوە تۆمەتبارەکە ڕووبەڕوویان بۆتەوەو لەئەنجامدا یەکێک لە کارمەندەکانی هێزەكانی ئاسایشی بریندار كردووە. بەڵام تۆمەتبارەكە نەیتوانییوە لەدەست هێزەكانتی ئاسایش رزگاری بێت، بەڵكو دەستگیریان كردووە
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە کە تەندروستیی کارمەندەکەی ئاسایشی زەڵێ جێگیرە و تۆمەتبارەکەش بەپێی مادەی (٢٦ و ٣٠ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەكان) بەند کراوە و لەژێر لێكۆلینەوەدایە.

Top