ئایا بەكارهێنانی دوو جۆر ڤاكسینی كۆڤید مەترسیی هەیە؟

ئایا بەكارهێنانی دوو جۆر ڤاكسینی كۆڤید مەترسیی هەیە؟

  بە رای پسپۆڕانی تەندروستی، بەكارهێنانی دوو جۆری جیاوازی ڤاكسینی كۆڤید، واتە ژەمی یەكەم لە جۆرێك و ژەمی دووەم لە جۆرێكی دیكە بێت، بۆنموونە تێكەڵبوونی ژەمەكانی ڤاكسینی ئەسترازینیكا و پفایزەر كە ماوەی نێوان ژەمەكانیان نزیكەی یەك مانگ بێت، هیچ مەترسییەكی بۆ تەندروستی نییە، تەنیا ئەوە نەبێت كە ئەگەری زیانە لابەلاكان زیاتر دەبێت، بە شێوەی لەرز و تا Chills، سەرئێشە، ئازاری ماسوولكە، لەگەڵ هەستكردن بە هیلاكی و ماندووبوونی جەستەیی. بەگشتی نیشانە یان زیانە لابەلاكان لە رووی توندییەوە سووك، یان مامناوەندن، هەروەها كورت خایەنن. ڤاكسینەكانی كۆڤید بە شێوەی جیاواز دروست كراون و بە میكانیزمی تایبەت كاردەكەن، بەڵام هەموو جۆرەكان سستمی بەرگریی لەش بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بینا دەكەن، ئاماژە بەوەش كراوە كە تا ئێستا نازانرێت ئایا بەكارهێنانی جۆرێكی جیاوازی ڤاكسینی كۆڤید لە ژەمی دووەمدا، دەبێتە هۆی بەهێزتركردنی سستمی بەرگریی لەش بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، یان جۆرە نوێ و گۆڕاوەكانی ڤایرۆسەكە؟. بە گوێرەی رێنماییەكانی سەنتەری ئەمریكیی كۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC، پێویستە هەرگیز جۆری جیاوازی ڤاكسین لە ژەمی دووەمدا بەكار نەهێنرێت، واتە تێكەڵ نەكرێت، واباشترە كە هەردوو ژەمی ڤاكسینی كۆڤید لە هەمان جۆر بن.

Top