لە كەمپی هۆلەوە 100 خێزانی پاشماوەی داعش بۆ كەمپی جدعە لە گەیارە دەەگوازرێتەوە

لە كەمپی هۆلەوە 100 خێزانی پاشماوەی داعش بۆ كەمپی جدعە لە گەیارە دەەگوازرێتەوە



رۆژی سێشەممە 25/5/2021، نەتەوە یەكگرتووەكان 100 خێزانی پاشماوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان لە كەمپی هۆلی سەر سنووری سووریا و عێراقەوە بەرەو گەیارە لە سنووری پارێزگای نەینەوا گواستەوە
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان 100 خێزانیان لە كۆی 500 خێزانی نیشتەجێی كەمپی هۆل هەڵبژاردووە، بە جۆرێك لەو خێزانانە دڵنیابوونەتەوە كە كەسوكارەكانیان دەستیان لە خوێنڕشتنی ڕاستەوخۆی كەسدا نەبووە، بۆ ئەوەی لە كەمپی هۆڵ بیانگوازنەوە كەمپی جدعە لە گەیارە. ئەمەش لە كاتێكدایە كە چەندین جار ئیدارەی پارێزگای نەینەوا و زۆربەی پەرلەمانتارانی ئەو سنوورانەی زەبری گەورەیان بە دەستی داعش بەركەوتووە ئەوە دژی گێڕانەوەی پاشماوەكانی داعشن بۆ عێراق.
شایانی باسە تا ئێستا نزیكەی 70 هەزار كەس لە كەمپی هۆل نیشتەجێن، زۆربەیان ژن و منداڵن، نزیكەی نیوەیان هاووڵاتیی عێراقین و 10 هەزار كەس لە پاشماوەكانی داعش هاووڵاتی وڵاتانی بیانیین و لە شوێنێكی تایبەتدا لەناو كەمپەكە لە پاشماوەكانی تری داعش جیا كراونەتەوە.

Top