ئەحمەد مەلا تەڵاڵ بۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق: دەست لەكار بكێشەوەو میژوویەك بۆخۆت تۆمار بكە

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ بۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق: دەست لەكار بكێشەوەو میژوویەك بۆخۆت تۆمار بكە


دوای ئەوەی دوێنی ئیوارە چەند ئوتومبیلێكی چەكدار بە بەرچاوی هیزەكانی ئاسایش و سوپای عێراقەوە خۆیان كرد بەناو خۆپیشاندانەكانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و بە فیشەكی زیندوو تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد و لە ئاكامدا خۆپیشاندەرێك كوژراو و 13ی دیكەش بریندار بوون ، ئەحمەدی مەلا تەڵاڵ كە لەدەسپێكی كابینەكەی كازمیدا بۆ ماوەی پێنج مانگ وتەبێژی فەرمی حكومەتەكەی بوو و ، ئێستاش لە تەلەفزیونی ( یو تی ڤی عێراق) بەرنامەیەك پێشكەش دەكات، شەوی رابردوو لە پێشەكی بەرنامەكەی بەمجۆرە دەست پێكرد:( برای بەریزم مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئێمە وەك دوو رۆژنامەنووس ماوەیەكی دوور و دریژە هاوڕیی یەكترین و لە كابینەكەی بەرێزیشدا بۆ ماوەی 5 مانگ وتەبێژی حكومەتەكەت بووم ، ئەمرۆ پاش ئەوەی لە گۆڕەپانی تەحریر روویدا ، دەركەوت چۆن لە كابینەكەی د.عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران هیچ دەسەڵاتێكی نەبوو و خەڵكانێكی تر حاكم و فەرمانراوەو خاوەن دەسەڵات بوون، ئەوا بە هەمان شێوە بەریزیشتان كە ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراقن ,هیچ دەسەڵاتێكدان نیەو خەڵكی دیكە خاوەن دەسەڵاتن ، بۆیە راسپاردەی من بۆ تۆ وەك هاوڕێیەك ئەوەیە دەست لە كاربكیشەوە و میژوویەك بۆ خۆت تۆمار بكات).
ئەم قسانەی ئەحمەدی مەلا تەڵاڵ ئاماژەن بۆ ئەوەی ئێستا لە عیراقدا ، بێجگە لە دەسەڵاتی ئەو حزبە سیاسیە شیعانەی كە خاوەنی هێزی ملیشیایی چەكدار، هیچ دامەزراوەیەكی عێراق بە حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆماریشەوە ، بێجگە لەچەند دەزگایەكی كارتۆنی هیچ بوونێكی تریان نیە ، ئەم دەزگایانە هەبن یان نەبن ، باردۆخەكە هەر بەو جۆرە دەبێت كە ملیشیا چەكدارەكانی سەر بە هیزە شیعیەكان ئاراستەی دەكەن.

Top