وەزیری كارەبا بۆ سوود وەرگرتن لەغازی بەفیڕۆچوونی كێڵگە نەوتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای گولفكیستۆنی پترۆڵی كۆبووەوە

وەزیری كارەبا بۆ سوود وەرگرتن لەغازی بەفیڕۆچوونی كێڵگە نەوتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای گولفكیستۆنی پترۆڵی كۆبووەوە

بەمەبەستی سوود وەرگرتن لەغازی بەفیڕۆچوونی كێڵگە نەوتییەكان بەهاوشێوەی پرۆژەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان؛ ئەمڕۆ رێكەوتی 24ی ئایار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە رۆس دیوتجەر بەڕێوەبەری هەرێمی كۆمپانیای گولف كیوستۆنی پترۆڵی و شاندی یاوەری كرد ، لەكۆبوونەوەیەكدا وەزیری كارەبا باسی لەچەند پێگەیەكی گرنگی كێڵگەی نەوتی كرد كە تێیدا غازێكی سروشتی لێ بەفیڕۆ دەڕوات و دەتوانرێت بەتەكنەلۆژیای بەرز و پێشكەوتوو سوود لەو غازە وەربگیرێت، ئەمەش بەهاوشێوەی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەوێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان، وەزیری كارەبا جەختی لەسەر گرنگی ئەم پرۆژانە كردەوە كە جگە لەوەی لەرووی ئابوورییەوە سودێكی زۆری هەیەو كارەبایەكی بەتێچوونێكی كەم لێ بەرهەم دەهێنرێت ، هاوكات سوودی بۆ پاراستنی ژینگەی ئەو ناوچانەش هەیە. بەرپرسی هەرێمایەتی كۆمپانیای گولف كیوستۆنی پترۆڵی بەڵێنی دا بەمنزیكانە لەڕێگەی پرێزینتەیشنێكەوە توانای بەرزی كۆمپانیاكەیان باس بكەن و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریكردن لەو پرۆژە ستراتیژییانەدا.

Top