بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستبەسەرداگرتنی 92 كیلۆ مادەی هیرۆینی لە هەولێر راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستبەسەرداگرتنی 92 كیلۆ مادەی هیرۆینی لە هەولێر راگەیاند

لە ٢٣-٥-٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاشكرای كرد دەستیان بەسەر 92 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە هەولێر لە جۆری هیرۆیندا گرتووە.
لەمبارەیەوە لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا هاتووە دوای بەدواداچوونی ورد لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە، ٢٣-٥-٢٠٢١ لە شاری هەولێر توانیویانە بازرگانێكی مادەی هۆشبەر كە هاوڵاتی توركیایە و دانیشتووی هەولێرە دەستگیر بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ئەوەشی راگەیاندووە كە بڕی ماددە هۆشبەرەكە 92 كیلۆگرام هیرۆینە.
ئێستا تۆمەتبارەكە بەپێی مادەی 25ی یاسای مادە هۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە.

Top