دستوورویەكدەنگی

دستوورویەكدەنگی

وەیسی سەعیدوەیسی
بوونی دەستووربۆھەرێمی كوردستان گرنگ وپێویستەتاهاوشێوه‌ی هه‌رێمه‌كانی دونیا ده‌ستوور ی هه‌بێت‌،
چونكەفاكتەری به‌هێزكردنی كوردستانەله‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
ده‌بووایه‌ زۆرزووترهه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی بووایەكەبەپێی دەستوری عیراقیش ئەومافەمان ھەیە.
ھەولەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان وسازكردنی كۆنفرانسی یەكرێزی ودەستووربۆدروستكردنی كۆدەنگی نیشتیمانی كارێكی گرنگ وپێویست بووچونكەئەمەپرسێكی نیشتیمانییەپێویستی بەكۆدەنگی وسازانە،
بۆیەش گرنگە لەپرسی نووسینەوەی دەستوردا
هه‌موو لایەنەكان ‌ یه‌كده‌نگ وھاورابن، چونكە
ده‌ستوور ته‌نیا بۆ یه‌ك لایەن یان نه‌ته‌وه‌ یانیش پێكهاته‌یه‌ك نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ستوور ببێته‌ بنه‌مایه‌ك كه‌ هه‌موو ره‌نگه‌جیاوازەكانی كوردستان لەخۆبگرێت ورەنگدانەوەی ویست وخواستی كوردستانیان بێت ورێزلەھەمووئایین ونەتەوەێك بگرێت ، كه‌ ره‌زامه‌ندی و ته‌وافوقی هه‌موو ئایین وپێكھاتەولایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت.ببێته‌ نموونه‌یه‌كی دڵنیایی بۆ هه‌مووان
لەم چوارچێوەیەداراستەپارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی پەرلەمانی ھەیەبەلام پارتی بەگەورەیی سیاسەت دەكات نەك تەنھالەپرسی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی كوردستان بەلكولەھەرپرس وبابەتێكی چارەنووس ساز زۆرینەكەی دەخاتە خزمەتی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی، لەرابردووشدائەم راستیەبۆھەموولایەك دەركەوت ، چونكەپارتی گەورەیەوبەگەورەیش سیاسەت دەكات.
نووسینەوەی دەستووریش تەنھا بۆپارتیەكان نییە،بەلكو بۆ هەموو خەڵکی کوردستانەبەلام پارتی لەروانگەی ھەستكردن بەبەرپرسیاریەتی خۆی ھەولی سەرخستنی ھەولەكان دەدابۆنووسینەوەی دەستووركەھەموولایەنەكانیش كۆكن كەپرۆسەی سیاسی لەھەرێمی كوردستان بێ كێشەوكەم وكورتی نیەدەبێت لەرێگای دەستورەوەھەولی چارەسەركردنیان بدرێت .
بۆیەش گرنگەھەموولایەك ئەوراستیەبزانێت پارتی جیاوازلەلایەنەكانی تربۆبەرژەوندی خەلكی كوردستان بەتەواضعی سیاسی مامەلەدەكات نەك بە غروری سیاسی ،بۆیەش لەپرسی نووسینەوەی دەستووردازۆرینەكەی دەخاتە خزمەتی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی، لەھەرێمی كوردستان

Top