سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری سەماوە کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری سەماوە کرد

ڕۆژی پێنجشەممە 20ی5ی2021، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد مەنفی، پارێزگاری سەماوە كرد.

لە دیدارەكەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و باروگوزەرانی خەڵك و ڕەوشی خزمەتگوزاری لە پارێزگای سەماوە، هەروەها پارێزگاری سەماوە سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد كە هەردەم بایەخی تایبەتی بە بارودۆخی پارێزگای سەماوە و پارێزگاكانی تری باشووری عێراق داوە.

پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گرتنەبەری ڕێگەی لێكتێگەییشتن و هەماهەنگی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری سەماوە کرد
Top