سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری دیوانیە کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری دیوانیە کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی5ی2021، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە زهێر ئەلشەعلان، پارێزگاری دیوانیە كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕەوشی ژیانی خەڵك لە پارێزگای دیوانیە و پارێزگاكانی تری عێراق تاوتوێ كرا و جەختیش لەسەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و دانیشتوانی پارێزگاكانی باشووری عێراق كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا پارێزگاری دیوانیە پێزانینی هەبوو بۆ بووژانەوە و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان و خوازیاری ئەوە بوو كە پارێزگای دیوانیە سوود لە ئەزموونەكانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت.

Top