وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌كات

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌كات
لە یادی (٥۹)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (یەكێتی مامۆستایانی كوردستان)، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ستافی سكرتاریەت و سەرجەم لقەکان و مامۆستایانی کوردستان دەكەین.
مامۆستایان لە شۆڕشی رزگاریخوازی گەلەكەمان، هەمیشە لەپاڵ ئەركی پیشەیی خۆیان درێژەیان بە خەباتی شۆڕشگێڕانە لە پێناو ڕزگاری و ئاوەدانکردنەوەی خاك و نیشتیمان داوە، بۆیە ئەمەكداری و ڕۆڵی گرنگتان هەرگیز لەبیرناكرێت.
مامۆستایانی کوردستان سەرمەشقی پەروەردەکردن و فێرکردنی كۆمەڵگەن و لە هەر قۆناغێكدا هەردەم ئەمەکداری ماندوبوون و شەونخونیتانین .
لەم ساڵانەی دواییدا، كە (شەڕی نەگریسی داعش و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا) بەرۆكی گرتین، رۆڵی كاریگەرتان بینی لە پەكنەخستنی پرۆسەی خوێندن و بەردەوام و پێشمەرگە ئاسا لە خەمی كۆمەڵگەدا بوون. بۆیە وێڕای سوپاسکردن ، خوازیارین هەمیشە بەردەوام بن لە خزمەت گەیاندن بە كۆمەڵگە، لە پێناو پێگەیاندنی تاكی بەرپرسیار بۆ خزمەتی زانست و خاك و نیشتمان.
دووبارە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەین و رۆڵ و خەباتی ئێوە بەرز دەنرخێنین.


ئالان حەمەسەعید
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٥ی٥ی
Top