په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ يادى 59 ساڵه‌ى دامه‌زراندنی يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان
مامۆستايانى كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا له‌خۆبوردووانه و به دڵسۆزى ڕۆڵى به‌رچاو و گه‌وره‌يان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندن و فێركردنى نه‌وه له‌دواى نه‌وه‌ى كوردستاندا گێڕاوه و له دۆخ و ڕۆژگاره سه‌خته‌كان و له نه‌بوونيشدا له خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌كارى به‌رده‌وام بوون و ڕێگه‌يان نه‌داوه پرۆسه‌ى خوێندن بوه‌ستێت، بۆيه هه‌ميشه مايه‌ى سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و ستايشن.
په‌روه‌رده‌ى دروست كۆڵه‌كه و بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى به‌ئاگا و زيندوو و پێشكه‌وتووه كه مامۆستايان ڕابه‌رايه‌تى ده‌كه‌ن. ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كان ئه‌مانه‌تى مامۆستايانه و دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه مامۆستايانى كوردستان شايسته‌ى خزمه‌ت و گوزه‌رانێكى باشترن و ده‌بێ هه‌موو مافێكيان پارێزراو بێت.
سڵاو له مامۆستايانى خۆشه‌ويستى كوردستان و يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتييه‌كه‌يان پيرۆز و شكۆدار بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/5/15