تەرمی گەنجێک لە ڕووباری چۆمان دۆزرایەوە

تەرمی گەنجێک لە ڕووباری چۆمان دۆزرایەوە


تەرمی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گوندەژۆر و دانیشتووی قەزای چۆمان لە ڕووباری چۆمان لە نزیک گوندی (کەورتە) دۆزرایەوەو گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بەمشێوەیە چەند زانیاریەكیدا : رۆژی پێنجشەممە 13/5/2021 لەیەكەم رۆژی جەژندا ئاگادارکراینەوە کە تەرمی هاووڵاتییەک، بەناوی (م ، م) لەدایکبووی 1993 و خێزاندار كە خەڵکی گوندی گوندەژۆر، دانیشتووی قەزای چۆمانە، لەناو رووبار و لە نزیک گوندی "کەورتە"ی سەر بە قەزای چۆمان دۆزراوەتەوە.
هەروەها موقەدەم شەماڵ دێواری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لەمبارەوە وتی: پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە لێکۆڵینەوەیان لەم رووداوە دەست پێکردووە و لەكاتی زانیاری زیاتر و گەیشتن بە دەرئەنجامی كۆتایی لەو رووداوە زانیاریەكان رادەگەیەنین.


ئامادەكردن: گوڵان/ ساڵح عومەر
Top