لەم مانگەدا زۆرترین سەرپێچی تۆمار كراوەو زیاتر لە 104 تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچوو لەناوبراوەو دەیان كەیسیش دراوەتە دادگا

لەم مانگەدا زۆرترین سەرپێچی تۆمار كراوەو زیاتر لە 104 تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچوو لەناوبراوەو دەیان كەیسیش دراوەتە دادگا
لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا تیمەكانی چاودێری بازاڕ لەشاروشارۆجگەكانی كوردستان زیاتر لە 300 شوێنیان داخستووە كە بەهۆی سەرپێچی یەوە سزا دراون، هاوكات تیمەكانی چاودێری بازاڕ توانیویانە 104 تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچوو لەناو ببەن بەتاتبەتی خۆراكی خورما و گۆشت و جبس و برنج و تۆشاوی تەمانە و چەندین خۆراكی دیكە كە هاوڵاتیان لەم مانگە پیرۆزەدا خواستی زۆریان لەسەری هەبووە ، ئەمە وێڕای ئەوەی تیمەكانی هاوبەشی قایمقامیەتەكان توانیویانە بەزیاتر لە 50 ملیۆن دینار سزای ئەو شوێنانە بدەن كە پابەندی رێنماییەكانی پاكوخاوێنی و تەندروستی نەبوون و 13 كەسیش دراونەتە دادگا.
زۆری كەیسی سەرپێچیكاران و فرۆشتنی كاڵاو خۆراكی بەسەرچوو بە هاوڵاتیان زیانێكی گەورەی بەتەندروستی هاوڵاتیان و بەئابووری كوردستان گەیاندووە، زۆربەی ئەم خۆراك و كاڵایانەش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتی ئێرانەوە دێت.












Top