لەمانگی حوزەیراندا وێستگەی كارەبای گەرمیان بەسوود وەرگرتن لەغازی بەفیڕۆچووی سوتاوی كێڵگە نەوتی حەسیرە دەست بەبەرهەمهێنان دەكات

لەمانگی حوزەیراندا وێستگەی كارەبای گەرمیان بەسوود وەرگرتن لەغازی بەفیڕۆچووی سوتاوی كێڵگە نەوتی حەسیرە دەست بەبەرهەمهێنان دەكات
دوای ئەوەی بەسەركەوتوویی تێستی ئیشپێكردن و بەستنەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتی گەرمیان بەوێستگەكانی كەلار و كفری و غازی سلێمانی ئەنجام درا ، بڕیارە لەكۆتایی ئەم مانگەدا 100 مێگاواتی كارەبای لێ بەرهەم بێت و لەمانگی حوزەیرانیشدا بەفەرمی وێستگەكە لەمەراسیمێكدا ئیشیپێ بكرێت و 165 مێگاوات كارەبا بخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە . وێستگەی 165 مێگاواتی لەگەرمیان بەچەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت و لەڕێگەی سوودوەرگرتن لەو بڕە غازەی كە لە كێڵگەكانی نەوتی حەسیرە لە ئێستادا بەفیڕۆ دەڕوات ئەو وێستگەیە بەگەڕ بخرێت . ئەمەش بۆ یەكەمین جارە لەعێراق بەگشتی لەرێگەی سوود وەرگرتن لەغازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتەكان كارەبا بەرهەم بهێنرێت كە جگە لەكەمی تێچوونی بەرهەمهێنانەكەی سوودێكی رادەبەدەری بۆ ژینگەش هەیە.












Top