هەولێر.. چاودێریی بازرگانی دەستی بەسەر 600 كارتۆنی جگەری قەدەغەكراوی بیانیدا گرت

هەولێر.. چاودێریی بازرگانی دەستی بەسەر 600 كارتۆنی جگەری قەدەغەكراوی بیانیدا گرت


دوابەدوای هەڵمەتێكی فراوان بۆ گەڕان بەدوای خۆراكە ئێكسپایەو قەدەغەكراوەكاندا، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لە هەولێر، دەستی بەسەر بڕێكی زۆری جگەری قەدەغەكراوی بیانیدا گرت.
بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: كە لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین لەناو شاری هەولێردا، توانی دەست بەسەر بڕی(600) كارتۆنی جگەری بیانیدا بگرێت كە هاوردەكردنی قەدەغەیە لە ڕووی تەندروستییەوە، بە فەرمانی لیژنەكە لە زبڵخانەی ناوچەی كانی قرژاڵە لەناوبراو خاوەنەكەیشی بەپێی یاسا بە توندی سزادرا. بەڵام بەیاننامەكە ئاماژەی بەوە نەكردووە ئاخۆ ئەو جگەرە بیانییە لە كوێوە هاوردەی هەولێر كراوە.


Top