روونكردنه‌وه‌یه‌ك له دادگای پێداچوونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
له‌باره‌ی ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بووه كه تاوانباران دانیان پێدا ناوه. ئیمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستیه‌كان.
بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌و بڕیاره هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه و قۆناغی دیكه‌ی تانه‌لێدانی ماوه كه ئه‌ویش قۆناغی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یه (طلب تصحیح القرار التمییزی) به پێی یاسا، سزاداراوان ده‌توانن تانه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
8/5/2021