نێچیرڤان بارزانی فەرمانی کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئەوقافی ھەڵه‌بجەی واژۆ کرد

  نێچیرڤان بارزانی فەرمانی کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئەوقافی ھەڵه‌بجەی واژۆ کرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان فەرمانی کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی ھەڵه‌بجەی ئیمزا کرد و داوای لە وەزارەتی ئەوقافیش کردووە ڕێکارەکانی پێویست بۆ کردنەوەی ئەو بەڕێوبەرایەتیە بگرنە بەر.
(مەریوان نەقشبەندی) بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە ھەڵەبجە بووە بە پارێزگا؛ کەواتە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەبێ بە گشتی و، لە جیاتی ئەوەی بۆ ئیمزایەک بێنە پارێزگایەکی دیکە، هەر لە لای خۆیاندا کارەکە جێبەجێ دەکەن؛ وا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش فەرمانی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەزارەتی ئەوقافی ھەڵەبجە ئیمزا کردووە و، ئەمڕۆ فەرمانەکە گەیشتووەتە وەزارەت."
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، لە فەرمانەکەدا داوامان لێ کراوە کە ڕێکاری پێویست بۆ کردنەوەی ئەو بەڕێوبەرایەتییە بگرینە بەر، هەڵبەت پێشتریش خۆی بەڕێوبەرایەتیی لێ بووە و، هەر ئەوەندەیە بیکەینە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی.
گوتیشی، تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرەکە دیاری نەکراوە و، لایەنەکان لەناو خۆیاندا ڕێک دەکەون وکەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاری دەکەن، چونکە ئەوەی ئێستا کراوە تەنها فەرمانی کردنەوەکەی دەرچووە.
Top