سەرۆك بارزانى سەردانی نەمسای كردو لەگەڵ سەرۆكی نەمسادا كۆبووەوە.

 سەرۆك بارزانى سەردانی نەمسای كردو لەگەڵ  سەرۆكی نەمسادا كۆبووەوە.
لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی نەمسای كردو لەگەڵ هینز فیشەری سەرۆكی نەمسادا كۆبووەوە.

مەسعود بارزانی لە ڕۆژی شەشی مانگی شوباتەوە هەرێمی كوردستانی بەجێهێشت و سەردانی ئەڵمانیای كرد بەمەبەستی بەشداربوون لە كۆنگرەی ئاسایشی جیهان و دواتریش سەردانی فەرەنسای كردو لەگەڵ فرانسۆ ئۆلاتدی سەرۆكی فەرەنسادا كۆبووەوە، ئەمڕۆش بارزانی سەردانی نەمسای كردو لەگەڵ هینز فیشەری سەرۆكی نەمسادا كۆبووەوە.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی نەمسا بارزانی لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی ڕوداو ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووە لە بارەوەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراقەوەو سەرۆكی نەمساش دڵخۆشبووەو بە سەركەوتنەكانی پێشمەرگەو هەرێمی كوردستان.

بارزانی لەبارەی پشتگیری وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ كورد ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، هەموو ئەو دۆست و سەركردانەی كە بینیویەتی پشتگیریی پێشمەرگە دەكەن و ئێستا كورد دۆستی زۆر
Top