سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی سووریا: شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی رێژیمی سووریا هێزی سه‌ربازی زیاتر له‌ده‌روازه‌ی شاری قامشلۆ بڵاوه پێ ده‌كا
تاهیر سفوك سكرتێری حزبی نیشتمانی دیموكراتی كورد له‌سووریا به (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند، له‌ناوچه جیاوازه‌كانی سووریا هێزه‌كانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شێوه‌ی جیا جیا پاڵه‌په‌ستۆییه‌كانی بۆ سه‌ر شۆرِشگێران و خه‌ڵكی سڤیڵ زیاد كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی خراپ سه‌ركه‌وتی شۆرِشگێران و هاووڵاتیانیش ده‌كا.
زیاتر گوتی، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی سووریا نه‌مێنێ به‌شداریی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ناوده‌وڵه‌تییه بۆ پاڵه‌په‌ستۆ خستنه سه‌ر ئه‌سه‌د و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازییه له‌دژی ئه‌سه‌د،چونكه به‌م توانا سه‌ربازییه‌ی ئێسته شۆرِشگێران و سوپای ئازاد هه‌یه‌تی ناتوانێ رێژیمی ئه‌سه‌د بروخێندرێ.
روونی كرده‌وه، ده‌بێ هاوشێوه‌ی لیبیا ته‌نیا ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌دژی ئه‌سه‌د ده‌توانێ له‌ده‌سه‌ڵات نه‌مینێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، شه‌وی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارێتی سووریا هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ده‌روازه‌ی شاری قامشلۆ بڵاوه پێ كردووه، له‌چه‌ند رۆژی رابردووش به‌هه‌مان شێوه هێزێكی تری هێنابۆوه ناوچه‌كه.
گوتیشی، ئه‌گه‌رچی هێزه‌كانی رێژیم هیچ جۆره كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازییان ئه‌نجام نه‌داوه به‌ڵام رێگه‌ش ناده‌ن بازارِ و شوێنه گشتییه‌كان كراوه‌ن بن، هه‌ر چه‌ند كه‌سێكیش به‌یه‌كه‌وه وه‌ك گرووپ ببیندرێن ده‌ستگیر ده‌كرێن.