بەرپرسێكی هێزی پێشمەرگە: سوپای عێراق پێشڕەوی بكات، بەرەوڕوویان دەبینەوە

بەرپرسێكی هێزی پێشمەرگە: سوپای عێراق پێشڕەوی بكات، بەرەوڕوویان دەبینەوە
ەرپرسێكی هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری زوممار رایگەیاند، سەعاتی سفرە لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق، هەر كاتێك سوپای عێراق پێشڕەوی بكات بۆ ناوچە كوردییەكانی زوممار پێشمەرگە بەرەوڕوویان دەبێتەوە.
بەرپرسی هەواڵگریی لیوای هەشتی هێزی پێشمەرگە، موقەدەم عیسا زێوەیی، تایبەت بە پەیامنێری راگەیاند: \"لە دوێنێوە هەردوو لیوای 37 و 38ـی سوپای عێراق بۆ ناوچە كوردییەكانی دەڤەری زوممار جوڵەیان پێكراوە و دەیانەویست هەتا سەر پردی سحێل پێشڕەوی بكەن و ئەو سنوورە داگیر بكەن كە خاكی كوردستان بە سووریاوە دەبەستێت، بەڵام پێشمەرگە رێگەیان بەو هێزە نەدا بێنە ناوچە كوردییەكانەوە.\""

موقەدەم عیسا زێوەیی گوتی \""لە دوێنێوە فەوجی سێی سوپای عێراق دەیەوێت بێتە ناوچەی كوردی و لە لایەن لیوای هەشتی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەوە لە نزیك (قەلعەی وەلیج) كە سنووری كوردستانە رێگریان لێكراوە. ئێستا هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق مەودای یەك كیلۆمەتر دووری یەكن و ئامادەن بۆ پێكدادان.\""

ئەو فەرماندە كوردە دەڵێت \""ئێمە وەك هێزی پێشمەرگە ئەو رێگەیە چوڵ ناكەین و هەر كاتێك هێزی بەرامبەرمان بەرەو ناوچەی كوردی جوڵەی كرد، ئەوە بە هەموو جورە چەكێك رووبەڕوویان دەبینەوە.\""



دوازانیاریی هێزەكانی ناوچەكەیش لەبارەی چەكی دوژمنەوە، ئاماژە دەدات كە چەكی جۆراوجۆریان هێناوە و لەبەرامبەر پێشمەرگەی دایانناوە.

ئەو فەرماندەیەیش دەڵێت \""ئێمەیش هەموو جۆرە چەكێكمان هەیە، هێزی پێشمەرگە جگە لە فڕۆكە هەموو چەكێكی پێیە و لە ئێستادا سەعاتی سفرە بۆ دەستپێكردنی شەڕ.\"""
Top