ئه‌و ژنه‌ی بۆیه‌كه‌مجار ئاڵای كوردستانی دووری كۆچی دواییكرد
فاتیمه ئه‌سعه‌د شاهین ئه‌و شێره ژنه (ته‌مه‌ن 80 ساڵ) ده‌ستڕه‌نگینه‌یه كه له‌كاتی راگه‌یاندنی كۆماری مه‌هاباددا له‌لایه‌ن قازی محه‌مه‌د و بارزانی نه‌مره‌وه راسپێردرابوو ئاڵای كوردستان بدوورێت, ئه‌وه‌بوو فاتمه ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرته ئه‌ستۆ و یه‌كه‌م ئاڵای كوردستان دووری.
فاتیمه, به‌ره‌سه‌ن خه‌ڵكی شه‌مزینانی كوردستانی توركیایه‌و له‌سه‌ده‌ی رابردوو له‌گه‌ڵً خانه‌واده‌كه‌ی دێته شارۆچكه‌ی زاخۆ و جێگیر ده‌بێت و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نعمان عیسا شێروانی سه‌ركرده‌ی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكدێنێت و به‌شداری له شۆرشه‌كان به تایبه‌تی شۆرشی ئه‌یلول و گولان كردوه.
شه‌وی رابردوو له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دواییكرد.