پەكەكە بۆ توركیا: دابینكردنى پارە بۆ لەناوبردنى سەركردەكانمان میلەت فێرى تیرۆر دەكا

پەكەكە بۆ توركیا: دابینكردنى پارە بۆ لەناوبردنى سەركردەكانمان میلەت فێرى تیرۆر دەكا
ئەندامێكی كونسەى سەرۆكایەتیی كۆما جفكێن كوردستان (كەجەكە) /سەر بە پەكەكە/، رای گەیاند توركیا سەركەوتوو نابىَ لە دابینكردنى پارە بۆ تیرۆركردنى سەركردەكانمان بگرە پێویستە دان بەمافى كوردا بنىَ لەو وڵاتە، ئاشكرای كرد، دەوڵەت بەو رەوتارەی میلەت فێری تیرۆر دەكا.

وەزارەتی ناوەخۆی توركیا بڕی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی بۆ هەر كەسێك دیاری كردووە كە یەكێك لە 2 سەركردەی پارتی كرێكارانی كوردستان \"PKK\"" بەدەستەوە بدا یاخۆ بەشداری لە گرتنیان بكا. سەرچاوە میدیاییەكانی توركیا رۆژى دووشەمى رابردوو رایان گەیاند.

لەو بارەیەوە رۆژ وڵات بۆ ئاژانسى (ئاكانیوز) رای گەیاند \""توركیا پێشتر ویستوویەتی و ئێستەیش دەیەوىَ میلەت بەتەواوى فێری تیرۆر بكات، باشترین بەڵگە بۆ ئەوە دیاریكردنى بڕە پارەیە بۆ هەر كەسێك بتوانىَ 2 لە سەركردە باڵاكانى پەكەكە بگرێ یاخۆ بەشداربێ لە گرتنیدا\"".

ئەوەشى گوت \""ئەو هەنگاوەى توركیا بەتەرخانكردنى پارە بۆ گرتنی سەركردەنمان، دووپاتی ئەوە دەسەلمێنىَ دەوڵەت نایەوىَ پرسى كورد لەو وڵاتە بەدیموكراتى چارەسەر بكرىَ و شەڕى هەڵبژاردووە بەرامبەر بەبەشێكى گەورەى میللەتەكەى خۆى\"".

لەبارەى گرتنەبەرى رێوشوێنى توند لەدواى ئەم بڕیارەوە، وڵات گوتى \""ئێمە لە دۆخى بەرگریكردنداین لە خۆمان و هێرشمان نەكردووتە سەر سوپاى توركیا، دەسبەرداری مافى كورد نابین و توركیا هەرچى لەدەست دێ با بیكا، چونكە 35 ساڵە بژارەى شەڕى تاقی دەكاتەوە و سەركەوتوو نەبووە\"".

پتر گوتى \""هەموو زلهێزانى دنیایى پشتیوانى توركیا دەكەن بۆ لێدانى ئێمە و هەموو رێگەیەكیشى لە دژمان بەكار هێناوە كەچى دەوڵەت و سیاسەتى توركیا بەرامبەرمان سەركەوتوو نەبووە، بۆیە باشترین رێگە دانانی ئەو دەوڵەتەیە بەمافى رەواى گەلى كورد و كۆتاهێنان بەو ئاڵۆزیەی لەو وڵاتە هەیە\"".

وارگەی ئەلیكترۆنیی دەنگوباسی \""عالەم\""ی توركیایی لە رۆژنامەی \""سەباح\""ی وڵاتەكەی گواستەوە، وەزارەتی ناوەخۆ لیستی یاسایی ناوبراوی بۆ سەرۆكایەتیی وەزیران رەوانە كردووە كە تیایدا 5 سەركردەی پلەیەكی پەكەكەی دیاری كردووە، لەوانە موراد قەرەیلان كەسی دووەم و سەركردەی ئێستەی پەكەكە، فەهمان حوسێن سەرۆكی بەرپرسی ئەندامانی پەكەكە كە بە باهۆز رادال ناسراوە و بەڕەچەڵەك سووریاییە، ئەو كەسەی ئەو 2 سەركردەیە بەدەستەوە بدا، بە زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار خەڵات دەكرێ، بەڵام بۆ گرتنی 3 سەركردەكەی تر زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلارمان دیاری كردووە."
Top