سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌ باری ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی پرسییه‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌ باری ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی پرسییه‌وه‌
به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رێز مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ له‌ ته‌ندروستی به‌رێزیانی پرسیه‌وه‌ و دوای دڵنیابوونی له‌ ته‌ندروستی داوای هه‌ر چی زووتر چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد كه‌ به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌رێته‌وه‌ بۆ خاكی وڵات.

سه‌رۆك تاڵه‌بانی سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ و هیوای ته‌ندروستی باش و به‌رده‌وامی بۆ خواست و له‌ سه‌قامگیری باری ته‌ندروستی خۆیشی دڵنیای كرده‌وه‌.
Top