نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئەحمەد لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا کۆ بوونەوە
نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئەحمەد لە لایەن نەوشیروان مستەفا رێکخەری بزووتنەوەی گۆران و شاهۆ سەعید گوتەبێژی بزووتنەوەکە و سەرکەوت حەسەنەوە پێشوازیان لێ کرا.
سایتی سبەی بڵاوی کردووەتەوە گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، د.شاهۆ سەعید، پێشتر بۆ (سبەی) رایگەیاندبوو، لەسەردانەکەیاندا راسپێردراوانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم، پرسی بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکوومەت، دەخەنە بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان.
هاوکات ئاماژەی دابوو، ئەوانیش لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا، بە ڕوونی هەڵوێستی خۆیان لەوبارەیەوە دەخەنە ڕوو.
تا ئێستا دیار نییە کە ئایا کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەبارەی ئەو سەردانەوە دەگیرێ یان نا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە نێچیرڤان بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم، پێشنیوەڕۆی سێشەممە ٢٤ی مانگی یەک لە سلێمانی و له مهکۆی سهرهکیی بزووتنهوهی گۆڕان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، رێکخهری گشتیی ئهو بزووتنهوهیه کۆ بووەوە. ئەمەیش دەبێت بە دووەم سەردانی ئەو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا لەوەتەی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕاسپێردراوە.