محەمەد مووسا لە شوێنی كەمال كەركووكی سوێندنی یاسایی خوارد

محەمەد مووسا لە شوێنی كەمال كەركووكی سوێندنی یاسایی خوارد
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، محەمەد مووسا لە شوێنی كەمال كەركووكی وەك پەرلەمانتار سوێندنی یاسایی خوارد.

كۆبوونەوەكەى پەرلەمانى كوردستان بە سەرۆكایەتى ئەرسەلان بایز دەستى پىَ كرد و تیایدا محەمەد مووسا مستەفا لە شوێنى كەمال كەركووكى سەرۆكى پێشووى پەرلەمانى كوردستان سوێندى یاسایی خوارد و دەستى بە كارى پەرلەمانتاری كرد.

دواتر ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری خوێندەوە كە تایبەت بوو بە خستنەڕوو و گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازى یاسایی هەمواركردنى یاسای یەكەتیى مامۆستانى كوردستان ژمارە (4)ی ساڵی 2004، هەروەك خستنەڕوو و گفتوگۆی پێشنیازى یاساى لێبووردنى گشتى لە هەرێمى كوردستان.
Top