توركیا بڕی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار بۆ بەدەستەوەدانی 2 سەركردەی پەكەكە وەك پاداشت دیاری دەكا

توركیا بڕی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار بۆ بەدەستەوەدانی 2 سەركردەی پەكەكە وەك پاداشت دیاری دەكا
سەرچاوەی میدیایییەكانی توركیا دوێنێ دووشەم رایان گەیاند، وەزارەتی ناوەخۆی توركیا بڕی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكاییی بۆ ئەو كەسە دیاری كردووە كە یەكێك لە 2 سەركردەی پارتی كرێكارانی كوردستان \"PKK\"" بەدەستەوە بدا یاخۆ بەشداری لە گرتنیان بكا.

وارگەی ئەلیكترۆنیی دەنگوباسی \""عالەم\""ی توركیایی لە زاری رۆژنامەی \""سەباح\""ی ئەو وڵاتەوە گواستییەوە، وەزارەتی ناوەخۆ لیستی یاساییی ناوبراوی بۆ سەرۆكایەتیی وەزیران رەوانە كردووە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە دا، وەزارەتی ناوەخۆی توركیا، 5 سەركردەی پلەیەكی پەكەكەی دیاریی كردووە، لەوانە موراد قەرەیلان كەسی دووەم و سەركردەی ئێستەی پارتی ناوبراو و فەهمان حوسێن سەرۆكی بەرپرسی ئەندامانی پەكەكە كە بە باهۆز رادال ناسراوە و بەڕەچەڵەك سووریایییە.

زیاتر گوتی، بۆ ئەو كەسەی ئەو 2 سەركردەیە بەدەستەوە بدا، زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار هاتووەتە دیاریكردن.

ئەوەشی روون كردەوە، وەزارەتی ناوبراو بۆ گرتنی 3 سەركردەكەی تر زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاری دیاریی كردووە.

پارتی كرێكارانی كوردستان لە 27ی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری 1978 بەسەرۆكایەتیی عەبدوڵا ئوجەلان هاتە دامەزراندن، لە ساڵی 1984 دەستی بەخەباتی چەكداری كردووە.

عەبدوڵا ئوجەلان لە 25 شوبات/فێبرایەری 1999 لە نەیرۆبی پایەتەختی كینیا لەلایەن توركیاوە هاتە گرتن و تا ئێستە لە دوورگەی ئیمراڵی لە توركیا لە گرتیگەدایە."
Top