زانكۆكانى به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌رفه‌تى خوێندنى بۆ خوێندكارانى كوردستان ده‌رخسێنن
له‌و پێشانگایه كه هه‌ریه‌كه له وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ و كونسولى به‌ریتانیا له هه‌ولێر و سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاَحه‌دین ئاماده‌ی بوون ، ئامانج هاتنى ئه‌و زانكۆیانه و چۆنیه‌تى وه‌رگرتنى خوێندكارانى كوردستان روونكرده‌وه .
دواتر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا د.گۆڤه‌ند شێروانى به‌رێوه‌به‌رى گشتى نێردراوان له وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ و توێژنه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ 10 زانكۆ له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه ،كه سه‌ردانه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى ئیتۆ وه‌ك رێكخراوێكى رۆشنبیرى زانكۆیی ، به‌هاوكارى كامبریج كۆلێژى بۆ زمانى ئینگلیزى رێكخراوه.
وتیشى: كردنه‌وه‌ى ئه‌و پێشانگایه له‌لایه‌ن ئه‌و زانكۆیانه له هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تێكى به‌نرخه بۆ كاندیده‌كانى به‌رنامه‌ى توانسازى ،تاكو خوێندكاران ئاشنابن له جۆرى ئه‌و پرۆگرامانه‌ى له‌و زانكۆیانه هه‌یه ، چونكه پێشتر خوێندكار شاره‌زاى ئه‌و زانكۆیانه نه‌بوون كه بۆى ده‌چوون، به‌لاَم به‌هاتنى زانكۆكان خۆیان بۆ هه‌رێم ، خوێندكار راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى ده‌كات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى ئه‌و زانكۆیانه ، ئه‌وكاته ده‌تواندرێَ به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان ئه‌و زانكۆیه هه‌ڵبژێرێت ،
روونییكرده‌وه: هاتنى ئه‌و زانكۆیانه كه زانكۆى به‌ناوبانگى ولاَته‌كه‌یانن ، ته‌نیا سوود به خوێندكاران ناگه‌یه‌نێت ، به‌ڵكو سودى بۆ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه بۆ ئه‌وه ئالگۆرى ئه‌كادیمى و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌كتربكه‌ن.