سەرۆكی لێژنەی یاسایی پەرلەمان دەستی لەكار كێشایەوە

سەرۆكی لێژنەی یاسایی پەرلەمان دەستی لەكار كێشایەوە
سەرۆكی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان دەستی لەكاری سەرۆكایەتیی لێژنەكە كێشایەوە.

شێروان حەیدەری سەرۆكی لیژنەی یاسایی بە ئاژانسی (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، لە سەرەتای دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستان ماوەی سێ خولی پەرلەمانە كە دەكاتە 20 ساڵ من لە لێژنەی یاسایی كار دەكەم.

ئاماژەی بەوەش دا، ماوەی 6 ساڵیشە وەكو سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان كار دەكەم، بۆ ئەوەی ماوە بدەم بەخەڵكی تریش بتوانن لەو شوێنە كار بكەن، دەست لەكار كێشانەوەی خۆم لە سەرۆكایەتی لێژنەكە پێشكێش بەسەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە بۆ پەسند كردنی.
Top