پەرلەماتنارێكی كورد: پێویستە كورد چاوپێداخشاندنەوە بەپێوەندییە ناوخۆییەكانى بكا

پەرلەماتنارێكی كورد: پێویستە كورد چاوپێداخشاندنەوە بەپێوەندییە ناوخۆییەكانى بكا
ئەمڕۆ پەرلەمانتارێكی كورد لە هاوپەیمانیی كوردستان رەخنەى توندى لە هەندێ لایەن گرت بەبێ ئەوەى ناویان بێنێ بەوەى دەیانەوێ هەستی كورد بریندار بكەن، داواى كرد كە كورد چاو بەپێوەندییەكانى خۆیدا بخشێنێتەوە.

سەعید رەسوول خۆشناو بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، هەندێ لایەن دەیانەوێ هەستی كورد بریندار بكەن و لێرە و لەوىَ لێدوان لەسەر كورد دەدەن و وەزیرانى كورد دەكەنە ئامانج و یا كێشە نەوتییەكان دەورووژێنن.

خۆشناو گوتى، بەشایەتی لیستی خۆیان وەزیری دەرەوە یەكێك بووە لە وەزیرە سەركەوتووەكان و رۆڵی كاراى هەبووە لە گەڕانەوەى عێراق بۆ ناو كۆمەڵگەى ناودەوڵەتی و عەرەبی و هەروەها بەشداریكردنى ئەو هەموو سەركردە و میر و بەرپرسانى باڵاى وڵاتانى عەرەبی لە تۆقەڵانى چاوەڕوانكراوى بەغدا بەڵگەیەكی ترى سەركەوتنى ئەو وەزیرەیە.

پتر گوتى، هیچ كەسێك لە ناوەوە و دەرەوەى عێراق نكووڵی لەسەركەوتنى سیاسەتی نەوتى هەرێمى كوردستان ناكا و هەرێم لەگەڵ ئەو پشكەكەمەى كە لە بودجەى وڵات بەری دەكەوێ و خۆى بەڕێوە دەبا و لە دنیادا بە عێراقەكەى تر وەك وڵاتێكی تر دەناسرێ.

خۆشناو وریادارى دا و گوتى پێویستە لەو دۆخە هەستیارەى عێراقدا كوردیش چاو بەهاوپەیمانیەتی خۆیدا بخشێنێتەوە و داوكارییە 19 خاڵییەكەى بكاتە پێوەر و چیتر دان بەخۆیدا نەگرێ و بەرامبەر بە لەو پێشێلكاری و هێرشانەی لەلایەن هەندێك لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانى حكوومەتی عێراقەوە دەكرێتە سەریان، نابێ قبووڵی بكەن بێ دەنگ بن.

لە دوو كابینەى حكوومەتى عێراق و سەرەڕاى چەندان بەڵێن و سەردانى شاندی بەرپرسانى باڵاى هەرێم بۆ بەغدا و لەگەڵ ئەوەى كە كورد سەرەتا پێداگرى لەسەر داوكارییەكانى دەكا و بەومەرجەشەوە بەشداریی حكوومەتى ناوەندى كرد، بەڵام كێشە هەڵپەسێردراوەكانى نێوانیان وەك خۆى ماوەتەوە و.
Top