لیژنه‌ی چاكسازیی هه‌رێم: هه‌تا ئێستا 53 كه‌س دراون به داواكاری گشتی و 95 به‌رپرس سزا دراون
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت له ماوه‌ی رابردوودا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان داواكراوه 53 كه‌س بدرێن به داواكاری گشتی و ژماره‌یه‌ك له‌وانه رووبه‌ڕووی دادگا بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه 95 به‌رپرسی به‌رپرسی ئیداری كه‌مته‌رخه‌م بوونه و رێكاری كارگێڕی بۆ زۆربه‌یان جێبه‌جێ كراوه و رووبه‌ڕووی سزا بوونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشیان لادراون.
لیژنه‌ی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌ی چاكسازی، له رۆژی 19ی نیسانی ساڵی 2011، به فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا و دواتر 2 لیژنه‌ی جێگر له پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان دامه‌زران.
لیژنەی بەدواداچوونی پڕۆژەكە بە فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، لە 19/4ـی 2011ـدا دامەزراوە و دواتر بە دوو فەرمانی جیا لیژنەكە بۆ دوو لیژنەی هەردوو پارێزگای (سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان) و دهۆك، فراوان كرا.
كۆی ئەندامانی لیژنەكان 18 كەسن و لە پسپۆڕی جیاجیای پێویست بۆ كاركردن، پێك هاتوون.
بۆ خوێندنەوەی ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی فه‌رمانی چاكسازیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،