سه‌رۆكی ده‌زگای مین به‌شدارى كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی كاروبارى مین ده‌كات
به میواندارێتى ولاَتى دانیمارك كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تى ده‌سته‌ى پێداچوونه‌وه‌ى ستانده‌ره نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانى كاروبارى مین رۆژانی 27 و 28-10-2011 له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى دانیمارك له شارى كۆپنهاگن به‌رێوه بچێت و سیراج بارزانى سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتى كاروبارى مین وه‌كو ئه‌ندامى برِیارده‌ر به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
به‌رِێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هۆشیاركردنه‌وه له ده‌زگای گشتی كاروباری مین له لێدوانێكدا به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌م ده‌سته نێوده‌وڵه‌تیه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و ئه‌ندامه‌كانى پێك دێت له نوێنه‌رى چه‌ند ولاَتێكی مینرِێژكراو و ولاَتى به‌خشه‌ر و گه‌وره كۆمپانیاكانى مینلابردن و كه‌رتى تایبه‌ت و چه‌ندین رێكخراوى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوی ناحكومی\"".
وتیشی\"" به‌شداركردنی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو ئه‌ندامى برِیارده‌ر له‌م ده‌سته نێو ده‌وڵه‌تییه گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌سته‌كه به‌رپرسیاریه‌تى رێكخستنى كه‌رتى كاروبارى مین له ئاستى نێوده‌وله‌تى له ئه‌ستۆیه و ستانده‌رى تایبه‌ت بۆ شێوازى به‌رێوه‌بردنى پرۆسه‌ى مینپاكى له ولاَتانى مینرِێژكراو دیارى ده‌كات\"". "