سوپای توركیا سنوری هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنێت
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت سوپای توركیا له ناوچه‌ی كێریا ره‌ش له حه‌فته‌نین، له سنوری قه‌زای زاخۆ، سنوری هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندووه، به‌ڵام نه‌زانراوه كه سوپای توركیا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك هاتووه‌ته ناو خاكی هه‌رێمه‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و سنور به‌زاندنه‌شدا، تۆپخانه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌ی حه‌فته‌نین له سنوری قه‌زای زاخۆ زۆر به خه‌ستی بۆردومان و تۆپباران كرد.
به‌پێی دوایین زانیاری، سوپای توركیا له‌سه‌ر روباری هێزل كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنور، پردی ئاماده‌كراویان داناوه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی سوپا له‌و روباره بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
-PUKmedia